لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە


تادێت نرخی زێڕ زیاتر بەرز دەبێتەوە، زێڕینگەرێكیش هۆكارەكانی ئەو بەرزبونەوەیە باسدەكات و پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتریش دەكات.

لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار بەرز بووەتەوە.

ئەدیب غەریب، لە زێڕینگەرى لالە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێك زێڕ 25 هەزار دینار بەرزبووەتەوە و ئەمڕۆ نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21، 450 هەزار دینارە و نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18، 380 هەزار دینارە.

وتیشی، یەك ئۆنسە زێڕ 1988 دۆلارە لە كاتێكدا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ئەو نرخە 1867 دۆلار بوو.

لەبارەی هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕەوە ئاماژەی بە ئەوە كرد، نرخی زێڕ سێ‌ جار بەرز بووەتەوە، جارێك بە هۆی بۆرسەوە، جارێك بەهۆی دۆلار و دینارەوە، جارێكیش بەهۆی حەواڵەوە.

وتیشی، شەڕی نێوان ڕووسیاو ئۆكراین كە هەتا ئێسا بەردەوامی هەیە، یەكێكە لە هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، هاوردەكردنی زێڕیش ئەستەم بووە بەو پێیەی نرخی حەواڵە گران لەسەر زەڕەنگەرەكان دەكەوێت، بۆیە ئێستا هاوردە كردنی زێڕ بۆ هەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، دابەزینی نەوت و هەڕەشەكانی كۆریای باكوور بۆ كۆریای باشووریش هۆكارێكی دیكەی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن.

 

پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
پێشت پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت
سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
دواتر سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان
پەیوەندیدار