پارەی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت



سایلۆی سلێمانی ئاگاداری جوتیاران دەکات کە سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی بکەن و چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ گەنمی ساڵی ٢٠١٦ وەربگرن.

لە ئاگادارییەکدا سایلۆی سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆیدا بڵاوکردووەتەوە، داوا لە ئەو جوتیارانە دەکات، کە لە ١بۆ ٥ی مانگی ٦ی ساڵی ٢٠١٦ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، تا بچنە هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆی سلێمانی لە ناحیەی پیرەمەگرون، تا چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

هەروەها ٢٠٠ جوتیار کە ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە، تا ئێستا نەچوونەتە سایلۆکە تا چەکی شایستە داراییەکانیان وەربگرن، بۆیە داواش لەو جوتیارانە دەکات کە سەردانیان بکەن و ئەوانیش چەکی شایستە داراییەکانیان ڕادەست بکەن.

 

 

بانكێك قەرزێكی زۆر دەداتە هاووڵاتیان
پێشت بانكێك قەرزێكی زۆر دەداتە هاووڵاتیان
لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە
دواتر لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە
ەیوەندیدار