سوودە تەندروستیيەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان



پزیشكێك باس لە سوودە تەندروستییەكانی ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان دەكات

١ — چارەسەركردنی بەشێكی زۆری كێشەكانی كۆئەندامی هەرس ، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەك بۆ كۆئەندامی هەرس و كەمكردنەوەی ئەنزایمەكانی هەرسكردن و یارمەتی دانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەكانی ناو جەستە .

٢ — بەهێزكردنی تەندروستی دڵ و بۆریەكانی خوێن لە ڕێگای دابەزاندنی چەوری سیانی و كولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن .

٤ — بەدەست هێنانی كێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و زۆری كێش .

٥ — یارمەتی دانی كۆنتڕۆڵی ئاستی شەكرەی خوێن .

٦ — پاراستن و بەهێزكردنی تەندروستی پێست و كەمكرندنەوەی نیشانەكانی هەندێ نەخۆشی پێست وەك زیبكە و هەوكردنی پێست بە هۆی بەكتریایە .

٧ — پاككردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەیەكان و بەهێزكردنی تەندروستی جگەر و كۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوكردن .

٨ — هەلێكە بۆ وازهێنان لە ماددە كحولییەكان و جگەرەكێشان .

— تێبینی : بۆ بە دەستهێنانی ئەم سوودە تەندروستیانە پێویستە كەسی ڕۆژووان پاپەند بێت بە ڕێنمییاییەكانی شێوازی خۆراك و ستایلی ژیانی دروستی مانگی ڕەمەزان .
د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی
پسپۆڕی زانستی خۆراك

لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە
پێشت لە ماوەی هەفتەیەكدا هەر مسقاڵێكی زێڕ 25 هەزار دینار بەرز بووەتەوە
ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانەوە هۆشداری دەدات
دواتر ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی هێلیكۆپتەرەكانەوە هۆشداری دەدات
ەیوەندیدار