لەندەن ڕیکلامەکانی بانگەشە بۆ قەتەر قەدەغە دەکات



حکومەتی قەتەر دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە سەرجەم پڕۆژە وەبەرهێنانەکانی لە لەندەن، دوای ئەوەی دەسەڵاتی گواستنەوەی ئەو شارەی ئینگلتەرا، ڕیکلامی گەشتیاری بۆ وڵاتەکەی  قەدەغە کرد، بەرپرسانی لەندەنیش ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو بڕیارەیان لە ئەنجامی نیگەرانییەکانیانە سەبارەت بە قەتەر، بەرامبەر مافی هاوڕەگەزخوازان و مامەڵەیان لەگەڵ کرێکارانی کۆچبەردا.

 

کۆمپانیای گواستنەوەی لەندەن، ئەو ڕیکلامانەی قەدەغەکردووە کە “قەتەر وەک شوێنێکی خوازراو نیشان دەدەن” یان هانی خەڵک دەدەن بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال.

ڕۆژی شەممە (26ی تشرینی دووەمی 2022)، ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، قەتەر دەستیکردووە بە پێداچوونەوە بە سەرجەم کارە وەبەرهێنانەکانی لە لەندەن، دوای ئەوەی دەسەڵاتی گواستنەوەی شارەکە ڕیکلامی گەشتیاری و بانگەشەی بۆ قەتەر لە پاس و تاکسی و شەمەندەفەری میترۆ لە پایتەختی ئینگلتەرا قەدەغەکردووە.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوەی دەستەی گواستنەوەی لەندەن  لە ئەنجامی نیگەرانییەکان لە هەڵوێستی ئەو وڵاتەی میوانداری جامی جیهانی فیفا دەکات سەبارەت بە مافەکانی هاوڕەگەزخوازان و مامەڵەی لەگەڵ کرێکارانی بیانی.

 

ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز لە زاری کەسێکی بەشدار لەبڕیار بەدەستانی پێداچوونەوە بە پرۆژە وەبەرهێنانەکانی قەتەر ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی گواستنەوە کە سادق خان سەرۆکی شارەوانی لەندەن سەرۆکایەتی دەکات، ئەم هەفتەیە پەیوەندی بە لیژنەی 22ی قەتەرەوە کردووە کە سەرپەرشتی مۆندیال دەکات، لەگەڵ دەسەڵاتی گەشتیاری قەتەر لە بڕيارەكە ئاگاداری کردوونەتەوە.

 

ئەو کەسە ئاماژەی بەوەشکردووە، قەدەغەکردنەکە لەلایەن دەسەڵاتی گواستنەوەوە “وەک پەیامێک لە نووسینگەی سەرۆکی شارەوانییەوە لێکدراوەتەوە کە چالاکییە بازرگانییەکانی قەتەر لە لەندەن سەبارەت بە مۆندیال پێشوازییان لێناکرێت”.

 

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو دۆخە وایکردووە قەتەر کە یەکێکە لە گەورەترین وەبەرهێنەرەکانی لەندەن، سەرلەنوێ بە وەبەرهێنانەکانی لە پایتەختی بەریتانیادا بچێتەوە.

قەتەر خاوەنی زنجیرە فرۆشگاکانی هارۆدز و تاوەری هەوربڕی شاردە، هەروەها هاوبەشی خاوەنی ناوچەی بازرگانی کەناری وارف، خاوەنی هۆتێلەکانی ساڤۆی و گرۆسڤینۆر هاوسە و لەسەدا ٢٠ی پشکەکانی فڕۆکەخانەی هیسڕۆ و لەسەدا ١٤ی پشکەکانی کۆمپانیای ساینزبێری کە دووەم گەورەترین فرۆشیاری تاکەکەسی بەریتانیایە.

 

لەژێر ڕۆشنایی میوانداریکردنی مۆندیال، قەتەر بەرگری لە خۆی کردووە لە بەرامبەر ڕەخنەکان و ڕایگەیاندووە، وڵاتێکی دۆستەو، جیاکاری لە دژی خەڵک ناکات و تۆمەتەکانی پێشێلکردنی مافی کرێکارانیش ڕەتدەکاتەوە.

 

کۆمپانیای گواستنەوەی لەندەن ئەو ڕێکلامانەی قەدەغەکردووە کە “قەتەر وەک شوێنێکی خوازراو خەیاڵ دەکەن” یان هانی خەڵک دەدەن بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال، ئەمەش بەپێی بڕیارێک کە لە ساڵی 2019 لە وەڵامی یاساکانی تایبەت بە کۆمەڵگەی هاوڕەگەزخوازی میرنشینی قەتەر دابوونی.

سودانی چ بەڵێنێكی بە نێچیرڤان بارزانی دا
پێشت سودانی چ بەڵێنێكی بە نێچیرڤان بارزانی دا
ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆی حکومی بە “نایاسایی” گواستراونەتەوە
دواتر ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆی حکومی بە “نایاسایی” گواستراونەتەوە