سودانی چ بەڵێنێكی بە نێچیرڤان بارزانی دا


خەڵك
سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبونەوە و لەبارەی رەوشی گشتی لە سەرجەم بوارەكانی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی نیشتمانی گفتوگۆ كرا و سودانی-ش بەڵێنیدا بە چارەسەركردنی دۆسیە ئەمنییەكان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەكە دەربڕیوە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردۆتەوە ، محەمەد شیاع سودانی پێشوازیكرد لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆیانكردوە لە بارەی رەوشی گشتی لەسەرجەم بوارەكانی ئەمنی و سیاسی و خزمەتگوزاری لەسەر ئاستی نیشتمانی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ژمارەیەك دۆسیەی نێوانیان تاوتوێكردووە لە گرنگترینیان كاركردنی نێوان هەردوو حكومەتی ناوەندی و هەرێمی كوردستان، كە ئامانجی كارنامەی وەزاری حكومەتی عیراق بهێنێتەدی بۆ خزمەتكردنی سەرجەم گەلی عیراق.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە سەرۆك وەزیرانی عیراق پشتیوانی چارەسەركردنی دۆسیە ئەمنییەكان و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچە سنورییەكان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەربڕیوە بەپێی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزرای بۆ ئاسایشی نیشتمانی لە دانیشتنی كۆتاییدا دەریكردوە.

مامۆستایان بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
پێشت مامۆستایان بایكۆت و خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن
لەندەن ڕیکلامەکانی بانگەشە بۆ قەتەر قەدەغە دەکات
دواتر لەندەن ڕیکلامەکانی بانگەشە بۆ قەتەر قەدەغە دەکات