ژمارەیەک خوێندکاری زانکۆیەکی ئەهلی بۆ زانکۆی حکومی بە “نایاسایی” گواستراونەتەوە



خەڵك

بەهۆی گواستنەوەی ١١ خوێندکار لە زانکۆیەکی ئەهلی بۆ حکومی، خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، دەڵێن ئەوە کەمکردنەوەی ماندووبوونی ئەوانە و تا بڕیارەکە ڕانەگیرێت ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

ئەمڕۆ سەرجەم خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕەهێڵ ئەحمەد، نوێنەری خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی سلێمانی ڕایگەیاند ١١ خوێندکار بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆیەکی ئەهلیەوە گواستراونەتەوە بۆ کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی.

لە کۆنگرەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەکرا، ئەو بڕیارە نایاساییە و تا ئێستا لە کۆلێژی پزیشکیدا نەبووە، کە خوێندکارێک لە زانکۆیەکی ئەهلیەوە گواستنەوەی بۆ زانکۆیەکی حکومی بۆ بکرێت، ئەم بڕیارەش بە هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ماندووبوونی خۆیان دەزانن.

ڕایانگەیاند، سەرەتا بە گردبوونەوە و هاشتاگ بووە هەوڵیاندا بڕیارەکە بوەستێنن، بەڵام کەس وەڵامی نەداونەتەوە، بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژەکەوە ڕاگیرا بەڵام دوو جار بڕیار لە وەزارەتی خوێندنی باڵاوە هاتووە تا جێبەجێبکرێت.

خوێندکارەکان دوو داواکارییان هەیە، یەکەم هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە، هاوکات دەبێت بەڵێن بدەن کە جارێکی دیکە ئەم کارە دووبارە نەبێتەوە تا شکۆی کۆلێژی پەروەردە و ماندووبوونی خوێندکاران دانەبەزێندرێت، تا ئەو بڕیارە نەوەستێت دەست بە خوێندن ناکەنەوە.

لەندەن ڕیکلامەکانی بانگەشە بۆ قەتەر قەدەغە دەکات
پێشت لەندەن ڕیکلامەکانی بانگەشە بۆ قەتەر قەدەغە دەکات
شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی بارانی بەلێزمە هەرێم دەگرێتەوە