بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان 2 بریاری دیكە دەركرا



بە بڕیاری بانكی ناوەنديی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران كەم دەكرێتەوە و بانكی ڕافیدەین-یش ڕایدەگەیەنێت، كە 17 لقی نوێ‌ بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەنەوە.

بانكی رافیدەین لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران تاوه‌كو بڕی 2 هه‌زار دۆلار، کە لە سبەینێوە یەک شەممە دەستپێدەکات، بەپێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردوه‌، ئەو لقانەی کە فرۆشتنی دۆلاری ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌كانی (شەقامی فەڵەستین، گۆڕەپانی فیردوس، المشتل، المحیت، الرفیعی، المعریفە، گەڕەکی ئەلعەرەبی، باب ئەلموعەزەم، قودس – دەروازەی ڕۆژهەڵات، ئەلخەدرە – قەزای ئەلعامل، ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران).

لەماوەی ڕابردوودا بانكی ڕافیدەین بڕیاری دابوو نرخی دۆلار بە هاووڵاتیان و گەشتیاران بە 132 هەزار دینار بۆ یەك دۆلار بفرۆشێت تا بڕی 7 هەزار دۆلار، بەڵام بەهۆی ئیستیغلال كردنی بەشێك لە كۆمپانیا گەشتیارییەكان هەفتەی ڕابردوو بڕەكەی بۆ 3 هەزار دۆلار كەم كرایەوە و لە ئێستاشدا كراوە بە 2 هەزار دۆلار.

نرخی بیتكۆین 27 هەزار دۆرلاری تێپەڕاند
پێشت نرخی بیتكۆین 27 هەزار دۆرلاری تێپەڕاند
نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
ەیوەندیدار