نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی



 

نەوت لە مامەڵەی هەفتانەدا لە ئاستێكی نزمدا خۆی دەبینێتەوە،ئەمەش وابەستەی نیگەرانییەكان تایبەت بە كەرتی بانكی پاڵە كە لەماوەی ئەم مانگەدا گەورەترین زیانی تۆماركرد.

بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 1.73 سەنت و بەڕێژەی 2.3% دابەزی و نرخەكەی گەیشتە 72 دۆلار و 97 سەنت، لە هەمان كاتدا بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساس بە بڕی 1.61 دۆلار و بەڕێژەی 2.4% دابەزی نرخەكەی گەیشتە 66.74 دۆلار.

ئەو دوو جۆرە نەوتە، بەبڕی زیاتر لە 3 دۆلار دابەزین و نزمترین ئاستیان تۆماركرد، بەجۆرێك برێنت لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا بەنزیكەی 12%ی بەهاكەی لەدەستدا و گەورەترین زیانی هەفتانەی لە مانگی كانوونی دووەمەوە تۆماركرد، نەوتی خاوی ئەمریكایی خۆرئاوای تەكساسیش بەڕێژەی 13% دابەزیوە و گەورەترین زیانی هەفتانەی لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە تۆماركردووە.

 

بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان 2 بریاری دیكە دەركرا
پێشت بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان 2 بریاری دیكە دەركرا
دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستی پێکرد
دواتر دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستی پێکرد
ەیوەندیدار