نرخی بیتكۆین 27 هەزار دۆرلاری تێپەڕاند

  • 202 بینین

زانیارییەكانی ماڵپەریِ Coindesk دەریانخست، بەهای دراوی “بتكوێنی ئەلیكترۆنی، لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێژەی 10% بەرزبۆتەوە و گەیشتۆتە زیاتر لە 27 هەزار دۆلار بۆ یەك بیتكۆین.

بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕەكە، بەهای “بیتكۆین تا كاتژمێر 2:23ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بە كاتی مۆسكۆ بۆ 27540 دۆلار بۆ یەك بیتكۆین بەرزبۆوە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە بەهای بیتكۆین لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا تا دێت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات.

وەك Coindesk باسی دەكات، بەهای بیتكۆین لە 14ی ئەم مانگەدا بۆ یەكەمجار لە حوزەیرانی 2022وە ڕۆخی 26 هەزار دۆلاری تێپەڕاند.

كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا
پێشتر كەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا
بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان 2 بریاری دیكە دەركرا
دواتر بۆ فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان 2 بریاری دیكە دەركرا
پەیوەندیدار