دابەشکردنی بەشەخۆراکی ڕەمەزان دەستی پێکرد



وەزیری بازرگانی عێراق دەستپێکردنی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزانی ڕاگەیاند لەگەڵ سێیەم سەبەتەی بەشەخۆراکی مانگانەی ئەمساڵ.

ئەسیر داود، وەزیری بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆوە شەممە، دەست بە بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەکەن بەسەر هەموو ئەو هاووڵاتیانەی پسووڵەی بەشەخۆراکیان هەیە و هاوكات سەبەتەی سێیەمی مانگانەی هاووڵاتیان دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەشکردنەکە بەپێی پلانی بە بازاڕکردن، لە هەژارترین ناوچەکانەوە دەستپێدەکات و دواتر ناوچەکانی تریش دەگرێتەوە.

وەزیری بازرگانی داوا لە بریکارەکانی خۆراک دەکات، “سەردانی ناوەندەکانی بڕینی پسووڵە لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بە مەبەستی پێدانی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان، بەپێی خشتەی بڕینەکان” .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوامن لە فرۆشتنی ئاردی (داس) و شیری فەرەنسی (دوڤێلاک) بە فرۆشتنی ڕاستەوخۆ بە هاووڵاتیان بە نرخێکی کێبڕکێکار لە ڕێگەی ناوەندەکانی فرۆشتنەوە لە بەغدا و پارێزگاکان، هەروەها فرۆشتنی شیری تەڕ و هێلکە و گۆشتی مریشک بە نرخی پاڵپشتیکراو.

لای خۆشیەوە، شەوکەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە سلێمانی بۆ (خەڵک) وتی، لەگەڵ گەیشتنی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگی ڕەمەزان دەست بە دابەشکردنی دەکەن بەسەر هاووڵاتیاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیار دراوە چەند ناددەیەکی خۆراک بۆ سەبەتەی خۆراکی ڕەمەزان زیاد بکرێت.

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی
مەسرور بارزانی: بەفەرمی داوامان لەیەكێتی كردووە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت
دواتر مەسرور بارزانی: بەفەرمی داوامان لەیەكێتی كردووە بگەڕێتەوە بۆ حكومەت
ەیوەندیدار