خاوەنی هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی دهۆک ئاشکرا بوو


هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، ئەو دوو هیلیکۆپتەرەی لە دهۆک کەوتنە خوارەوە هی ئەوان بووە و بەرەوە سلێمانی رۆیشتوون.

هێزەكانی سوریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی هەوڵەكانی روبەڕووبونەوەی شانەكانی داعشدا، گروپێك لە یەكینەكانی روبەڕووبونەوەی تیرۆر (YAT)ی سەربە هێزەكانمان چوون بۆ هەرێمی باشوری كوردستان بۆ ئاڵوگۆڕی شارەزایی ئەمنی‌و سەربازیی، لەكاتی جوڵەی یەكینەكە بۆ شاری سلێمانی، لە ئێوارەی 15ی ئازاری 2023دا، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە، دوو هێلیكۆپتەر كەوتنەخوارەوە كە ئەو هێزەی هەڵگرتبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی كەوتنەخوارەوە دوو هێلیكۆپتەرەكەوە (9) كەس لە شەڕڤانەكانمان بە فەرماندەیی (شەڕڤان كۆبانێ) شەهیدبوون ، ئەم هێزە راهێنراوانە هاوبەشێكی سەرەكی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە شەڕی دژ بە داعشدا.

هەسەدە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەرێمی باشوری كوردستان دەكەین هاوكاری بكەن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی شەهیدەكان بۆ ناوچەكانی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا‌و بەگوێرەی داب‌و نەریت مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بكەن.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی روسیا دەرچوو
پێشت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی روسیا دەرچوو
دلاوەر ئاژگەیی: هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی گەورەی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا هەیە
دواتر دلاوەر ئاژگەیی: هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی گەورەی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا هەیە
پەیوەندیدار