فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی روسیا دەرچوو

  • 208 بینین

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تۆمەتی ئەنجامدانی جەنگ لە کاتی داگیرکردنی ئۆکرانیا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا دەرکرد

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیای فیدڕاڵ تۆمەتبارە بە تاوانی جەنگ بەهۆی ڕاگواستنی خەڵکی و منداڵ لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕوسیا و کە لە 24ی شوباتی 2022 ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوو، ماریا ئالیکیسڤنا کۆمسیۆنی نوسینگەی مافەکانی منداڵانی سەرۆکی ڕوسیایەوە و تۆمەتبارە بە ڕاگواستنی منداڵان و خەڵکی سیڤیل لە ئۆکرانیاوە بۆ ڕوسیا و بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو کارەوە هەیە.

لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردودا جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا دەستیپێکرد هەرچەندە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوای لە سەرۆکی ڕوسیا کرد جەنگەکە بوەستێنێت و دواتر وڵاتە ئەوروپییەکان و ئەمەریکا چەند سزایەکییان بەسەر ڕوسیادا سەپاند بۆ ئەوەی پوتین ناچار بە گفتوگۆ بکەن، بەڵام تا ئێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە

نوێترین زانیاری لە بارەی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی پێنجوێن
پێشتر نوێترین زانیاری لە بارەی بوومەلەرزەکەی ئەمشەوی پێنجوێن
خاوەنی هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی دهۆک ئاشکرا بوو
دواتر خاوەنی هێلیکۆپتەرە تێکشکاوەکەی دهۆک ئاشکرا بوو
پەیوەندیدار