بڕیارێك لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێرانی تەكسی



بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق دوو هۆکاری بۆ ڕێگریکردن لە ئۆتۆمبێلی تایبەت لە کارکردنی تەکسی ڕاگەیاند.

عەمید زیاد ئەلقەیسی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی هاتووچۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکجا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەڕێوەبەرایەتی یاسای هاتووچۆ جێبەجێ دەکات و لێپرسینەوە لە سەرپێچیکارانی ئەم یاسایە دەکات”.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، “لە نێو ئەو سەرپێچیانەدا، ئۆتۆمبێلی تایبەتن، کە وەک تەکسی کاردەکەن، وەک بەڕێوەبەرایەتی ئەم پێشێلکارییەی بەپێی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتووچۆ دەستنیشان کردووە”.

ئەلقەیسی وتیشی، “غەرامەی سەرپێچییەکە 100 هەزار دینارە”.

داواشی لە “هەموو شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت کرد، کە بە دوو هۆکار وەک تەکسی کار نەکەن. “یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم ڕێکارە بە سەرپێچی هاتووچۆ هەژمار دەکرێت. دووەمیان بۆ بەرەنگاربوونەوە یان سنووردارکردنی بژێوی شۆفێرانی تەکسی و ئەوانەی ئەم پیشەیە دەکەنە بژێوی ژیانیان، چونكە لە ئەنجامی ئەم پیشەیەدا باج دەدەن”.

دلاوەر ئاژگەیی: هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی گەورەی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا هەیە
پێشت دلاوەر ئاژگەیی: هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ریی گەورەی له‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌ورووپا هەیە
نهێنییەکانی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەكەی دهۆك بە شاراوەیی ماوەتەوە
دواتر نهێنییەکانی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەكەی دهۆك بە شاراوەیی ماوەتەوە
ەیوەندیدار