نهێنییەکانی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەكەی دهۆك بە شاراوەیی ماوەتەوە



تا ئێستاش نهێنی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێك لە ناوچەیەكی پارێزگای دهۆك لە هەرێمی كوردستان بە شاراوەیی ماوەتەوە، کە بەهۆیەوە 5 کەس گیانیان لەدەستداوە، كە بەپێی وتەی دەزگای دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) لەنێویاندا كەسانێك هەن بە جلوبەرگی گەریلاكانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەڵام هیچ دامەزراوەیەك بە فەرمی وردەكارییەكەی ئاشكرانەكردووە.

دەزگای دژەتیرۆری كوردستان (پارتی) لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئێوارەی چوار شەممە، فڕۆکەیەکی جۆری (As-350 Eurocopter) لە ناحیەی جومانکی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دۆهۆک لە هەرێمی کوردستان کەوتۆتە خوارەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە کۆپتەرەکە گەریلاكانی سەر بە (پەكەكە)ی هەڵگرتبوو.

لاوک غەفوری، وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاندووە، “لانیکەم پێنج سەرنشینی ناو فڕۆكەكە گیانیان لەدەستداوە” و جەختیشی لەوە کردەوە کە “لێکۆڵینەوە لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەوە بۆ دیاریکردنی خاوەندارێتی کۆپتەرەکە بەردەوامە”.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی (RT)ی ڕوسیا، تا ئێستا نهێنی ڕووداوەکە شاردراوەتەوە، چونکە تا ئێستا هیچ لایەنێک خاوەندارێتی ئەو کۆپتەرە سەربازییەی ڕانەگەیاندووە.

زاگرۆس هیوا، وتەبێژ بەناوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) ڕایگەیاندووە، ئەوان هەلیکۆپتەریان نییە و بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە دەکەن.

دەربارەی بوونی گەریلاكانی پەكەكە، وتویەتی، “پێدەچێت هەلیکۆپتەرەکه هی هاوپەیمانان بووبێت، كە سەربازی لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) هەڵگرتبن” كە ئەوانیش هێزێكی دیكەی ڕۆژئاوای كوردستانن و بە بەشێكی پەكەكە هەژمار دەكرێن.

هاوكات، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات و ڕایگەیاند، ڕووداوەکە “لە دەرەوەی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیماناندایە”.

لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایانگەیاندووە، ڕاپۆرتە سەرەتاییەكان، كە ئاماژە بەوەدەكەن، كە گوایە هەلیكۆپتەرەكە توركییە “بەتەواوی دوورە لە ڕاستییەوە” و هیچ هەلیكۆپتەرێكی سوپای توركیا لە ناوچەكەدا نییە.

ماوەی دوو ڕۆژە ئەو ڕووداوە ڕوویداوە و چەندین قسەی لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لەسەر كراوە، كە هەندێك دەڵێن “هەلیكۆپتەری پەكەكە بووە” و هەندێك دەڵێن “هی توركیایە” و هەندێك دەڵێن “هی ئەمریكایە” و هەندێكیش “دەیخەنە پاڵ ئیسڕائیل”، بەڵام تا ئێستا زانیاری دروست بۆ ڕای گشتی ئاشكرانەكراوە.

بڕیارێك لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێرانی تەكسی
پێشت بڕیارێك لە هاتووچۆوە بۆ شۆفێرانی تەكسی
بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار و فرۆشتنی بەنزین بڕیاری نوێی دەركرد
دواتر بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار و فرۆشتنی بەنزین بڕیاری نوێی دەركرد
ەیوەندیدار