لافاو نزیكەی 10 هەزار مریشكی ڕاماڵی

  • 161 بینین

لە ناوچەیەكی سەر بە قەزای شنگال، ئاوی لافاو كێڵگەیەكی پەلەوەری ڕاماڵی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەهۆی بارانی بەخۆڕەوە لە نزیك سنورەكانی عیراق سوریا، لافاوێكی گەورە ناوچەكەی گرتەوە و كیڵگەیەكی لە گوندی همدانی سەر بە قەزای شنگال، ڕاماڵی.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان، لافاوەكە بۆتە مایەی ڕاماڵینی كێڵگەیەكی پەلەوەر كە نزیكەی 10 هەزار مریشك و جوچكی تێدابووە.

بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە سنوری ئیدارەی پارێزگای نەینەوا، لافاوی گەورە دروستبووە و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆر بە جوتیاران گەیشتووە و بۆتە مایەی ڕاگرتنی هاتووچۆ لە هەندێك ناوچەدا.

 

كەشناسی لەبارەی كەش و هەوای سبەی هەینی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
پێشتر كەشناسی لەبارەی كەش و هەوای سبەی هەینی ڕاگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە
دواتر بافڵ تاڵەبانی؛ هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەردەوامە
پەیوەندیدار