پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی بەگوللەیەك خوشكەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا



بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو تۆمەتبارەی كە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتیەوە خوشەكە تەمەن 28 ساڵانەكەی خۆی كوشت هێزەكانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەكی كەم دەستگیری بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، دوای كە ئاگاداركرانەوەیان بەبوونی ڕووداوێكی برینداركردن لەنەخۆشخانە، دوای گەیشتنی تیمێكی لێكۆڵەر دەركەوت كەوا كچێك بەناوی (صورە) تەمەن (٢٨) ساڵ گوللەیەك بەر سەری كەوتووە و برینداربووە وە لەبەر خراپی باری تەندروستی دوای دوو كاتژمێر گیان لەدەست دەدات.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كەدوای لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی زانیاری دەركەوت، كە ناوبراو لەلایەن برایەكیەوە بەناوی (ر. س. ص.) تەمەن (٣٢) ساڵ لە سەر كێشەیەكی خێزانی بە گوللە لێی دەدات، وە هێزەكانی پۆلیس توانیان لە ماوەیەكی كەم تۆمەتبار دەستگیر بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ڕێكخرا و ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كرا بەمەبەستی گرتنە بەری ڕێككاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبار.

كاكە حەمە؛ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ناوەندەكەی سلێمانیە تا خانەقینی لەسەرە
پێشت كاكە حەمە؛ سنوری پارێزگای هەڵەبجە ناوەندەكەی سلێمانیە تا خانەقینی لەسەرە
بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بەرزە
دواتر بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بەرزە
ەیوەندیدار