بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بەرزە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 233 ملیۆن و 350 هەزار و 955 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 38 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 194 ملیۆن و 550 هەزار و 955 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 12 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 20 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 83 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 158 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی بەگوللەیەك خوشكەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا
پێشت پۆلیسی هەولێر؛ ئەو تۆمەتبارەی بەگوللەیەك خوشكەكەی خۆی كوشت دەستگیركرا
عەلی تەتەر: هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەی نییە
دواتر عەلی تەتەر: هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەی نییە
ەیوەندیدار