عەلی تەتەر: هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەی نییە



 

دوای كەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپتەرێك لە سنووری پارێزگای دهۆك، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند، دوو هێلیكۆپتەر بوون و یەكێكیان كەوتووە و ئەوەی نر ڕۆیشتووە، دەزگا ئەمنییەكانیش لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە، ڕەتیشكردەوە هێزە كوردییەكان لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەیان هەبێت.

عەلی تەتەر لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرانەی نییە، بەڵام ئەو تەرمانەی لەناویدا بوون هی چەكدارانی پەكەكەن، تائێستا ئاشكرا نەكراوە، هێلیكۆپتەرەكە هی كام دەوڵەتە”.

بە وتەی عەلی تەتەر:”چەكدارانی پەكەكە لەناو هێلیكۆپتەرەكەدا بوون، بەڵام نازانرێت ئەو هێلیكۆپتەرە هی كام وڵات و ویستویانە بۆ كام دەوڵەت بیان بەن”.

شەوی رابردوو، هێلیكۆپتەرێك لە نزیك گوندی بێركیات لە ناحیەی چەمانكێ لە پارێزگای دهۆك كەوتەخوارەوە و تەواوی سەرنشینەكانی گیانیان لەدەستدا.

بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بەرزە
پێشت بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بەرزە
قوباد تاڵەبانی: بەمشێوەیە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن
دواتر قوباد تاڵەبانی: بەمشێوەیە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن
ەیوەندیدار