قوباد تاڵەبانی: بەمشێوەیە كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەكرێن



 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان پێیوایە، بە پینەوپەڕۆ كردن كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر ناكرێت، بگرە چارەسەری ڕاستەقینە دوادەخات و كێشەكان زیاتر كەڵەكە دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، قوباد تاڵەبانی لە حەوتەمین دیداری سلێمانی ڕایگەیاند:” بە پینەوپەڕۆ كردن كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر نابێت، بەڵكو تەنها چارەسەری راستەقینە دوادەخات و كێشەكان زیاتر كەڵەكە دەبن بەسەر یەكدا و ئەمەش مەترسیدارە بۆ داهاتووی هەموو لایەك”.

بە وتەی قوباد تاڵەبانی، لە پانێلی زانكۆی ئەمریكی لە سلێمانی باسی ئەوەی كردووە كە كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا پێویستییان بە چارەسەری بنەڕەتی و یەكجارەكی هەیە، رێككەوتنیش لەسەر یاسای نەوت و گاز چارەسەرە بنەڕەتییەكەیە و دەرگا بەڕووی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی تردا ئاواڵا دەكات.

قوباد تاڵەبانی دەڵێت:”چەندین ساڵە لەسەر بنەمایەكی هەڵە موناقشە دەكەین، گرنگ نییە كێ نەوت دەفرۆشێ، گرنگ ئەوەیە كێ باشترین سعری پێ پەیدا دەكرێت و بە شەفافترین شێوە دەیفرۆشێت. لەئەنجامدا داهاتێكی زیاتر و بودجەیەكی شەفاف و شایستەمان دەست دەكەوێت تا بتوانین ئابوری وڵاتەكەمان ببووژێنینەوە و خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانمان دابین بكەین”.

عەلی تەتەر: هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەی نییە
پێشت عەلی تەتەر: هیچ هێزێكی كوردی لەو جۆرە هێلیكۆپتەرەی نییە
براوەكانی خەڵاتی ئۆسكا
دواتر براوەكانی خەڵاتی ئۆسكا
ەیوەندیدار