پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات

  • 1,206 بینین

 

بڕیارە هەفتەی ئایندە دەركردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە بەغداوە دەستپێبكات.

ماجید عەدنان بەڕێوەبەری كاروباری پاسپۆرت ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبەرایەتی كازمییە و كەڕادە لە بەغدا دەست بە دەركردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەكەن.

ماجید عەدنان بە ڕۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، خشتەیەك دانراوە بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ خۆئامادەكردن بۆ دەركردنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی.

ئاماژەی بەوەشكرد، پلانێك بۆ ئامادەكردنی تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەكان بۆ دەركردنی پاسپۆرت دانراوە.

ماوەیەكە چاپكردنی پاسپۆرت لە عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاوەستاوە و هەزاران كەس چاوەڕێی دەرچوونی پاسپۆرتەكانیان دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان چاوەڕێدەكرێت بەم نزیكانە لە هەرێمی كوردستان پێدانی پاسپۆرت دەستپێبكاتەوە.

 

پلانی درێژخایان چارەسەرە
پێشتر پلانی درێژخایان چارەسەرە
هەزاران پێشمەرگە پلەیان بەرز كرایەوە
دواتر هەزاران پێشمەرگە پلەیان بەرز كرایەوە
پەیوەندیدار