هەزاران پێشمەرگە پلەیان بەرز كرایەوە



 

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاردراوە بە بەرزكردنەوەی پلەی حەوت هەزار و 455 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد “بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە (٥٨٣٠) لە ٢٠٢٣/٣/١٦ و پاڵپشت بەماددەی چواردە لە سیستەمی ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠١١ی پەیڕەوی نیزامی ڕاژەو خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە (٣٨)ی ساڵی ٢٠٠٧، ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە(٦٠٣٣) له ٢٠١١/١٢/٤ تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزكردنەوەی كارمەندان بڕیاردرا بە بەرزكردنەوەی پلەی (٧٤٥٥) پلەدار و پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پیادەی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە لە خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣”.

ئەوە لە كاتێكدا بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەران و مامۆستایان ماوەیەكی زۆرە ڕاوەستاوە و تا ئێستا دەستیپێنەكردووە.

فەرمانبەران ڕەخنەدەگرن لە كرانەوەی پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەكان و چەند شوێنێكی دیكە، بەڵام فەرمانبەران و مامۆستایان ناگرێتەوە.

 

پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات
پێشت پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دەستپێدەكات
35 ساڵە هەڵەبجەییەكان چاوەڕوانی بەدیهاتنی خەونەكانیانن
دواتر 35 ساڵە هەڵەبجەییەكان چاوەڕوانی بەدیهاتنی خەونەكانیانن
ەیوەندیدار