كۆمپانیا ئەمریكاییەكان 7.4 تریلیۆن دۆلار زیانیانكردووە



 

كۆمپانیا گەورە ئەمریكاییەكان لە ئەمساڵدا زیانێكی گەورەیانكردووە لە بەهای بازاڕیاندا.

پازدە كۆمپانیای گەورەی ئەمریكایی لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا زیانی گەورەیان لە بەهای بازاڕدا كردووە، بەجۆرێك یەك كۆمپانیا نەیتوانیوە داهاتی ساڵی ڕابردووی بە دەستبهێنێتەوە.

كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نزیكەی 700 ملیار دۆلار بەهای بازاڕی لەدەستداوە، كۆمپانیای میتا كە خاوەندارێتی فەیسبووك و چەند سۆشیال مێدیایەكی دیكە دەكات، نزیكەی 70%ی بەهای بازاڕی لە دەستداوە بە بەهای 600 ملیار دۆلار.

بەشێوەیەكی گشتی سەرمایەداران نزیكەی 7.4 تریلیۆن دۆلاریان لە بەهای بازاڕ زیانكردووە.

ئەم پاشەكشە گەورەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی تێكڕای سوودە، كە ئاستەنگی بۆ گەیشتن بە سەرمایە بە ئاسانی دروستكردووە، هاوكات هەڵاوسانیشی دروستكردووە لە ئەمریكا.

ئاسیا سێڵ وادەی هەرزانکردنی نرخی کارتی باڵانس ڕادەگەیەنێت
پێشت ئاسیا سێڵ وادەی هەرزانکردنی نرخی کارتی باڵانس ڕادەگەیەنێت
سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە
دواتر سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەگەڵ شاندێكی ئەمریكی كۆبووەوە