باشترین 8 خۆراك بۆ دابەزینی فشاری خوێن (زەخت)



دكتۆر كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك ئاماژە بە 8 خۆراكی گرنگ دەكات بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن.

دكتۆر كامەران ڕاشیگەیاندووە، نابێت نەخۆش واز لە دەرمان و چارەسەری بەرزی فشاری خوێن بێنێت بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ پزیشكەكەی خۆی .

خۆراكە گرنگەكان بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن:

۱- چەوەندەر : یارمەتی كشانی بۆریەكانی خوێن ئەدات و فشاری خوێن دادەبەزێنێت : باشترە بە كاڵی یان بە شێوەی زەڵاتە بوێت یان بەیانیان بە شێوەی شەربەت بخورێتەوە.

۲- ماسی سەلمۆن و ماكڕۆیڵ :دەوڵەمەندن بە ماددەی ئۆمێگا ( 3 ) و ڤیتامین ( D ) كە ڕێژەی چەوری سیانی و كۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن دادەبەزێنن و ڕێژەی كۆلیستڕۆڵی باش بەرز ئەكەنەوە.

۳- فستق : دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی لێدانی دڵ و دابەزینی فشاری خوێن ، ڕۆژانە ( ۱۰ ـــ ۲۰ ) دەنكی لێ بخۆ بە كاڵی یان سەوزی و بێ خوێ لە نێوان ژەمەكان.

٤- شەربەتی هەنار :بە شێوەی بەردەوام و رۆژانە یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن ئەدات.

٥- زەیتی زیتونی ئەسڵی؟: پێویستە بكرێتە ناو زەڵاتە یا بۆ چێشت لێنان بەكاربێت یان بەیانیان بەسكی ناشتا كەوچكێكی لێ بخورێتەوەە ، هەروەها زەیتی كەتان.

٦- ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسێوم : وەك سپێناخ و بڕۆكلی و كەلەرم و سڵق و كاهوو و جەرجیر و مۆز : چوونكە پۆتاسێوم یارمەتی دابەزینی ئاستی سۆدێوم ئەدات لە ڕێگەی میزەوە و فشاری خوێن دادبەزێێت.

۷- شكۆڵاتەی قاوەیی تۆخ یان ڕەش : فشاری خوێن دادبەزێێت و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و خۆێنبەرەكان و جەڵتە كەم ئەكاتەوە ؛ بەڵام پێویستە كەمی بخورێت.

۸- پرتەقاڵ و گێزەر و ئۆڤۆگادۆ و گوڵەبەڕۆژە و دەنكی كەتان.

قائیمقامی سلێمانی باسی نرخی گۆشت و كرێی پاس دەكات
پێشت قائیمقامی سلێمانی باسی نرخی گۆشت و كرێی پاس دەكات
ئاڕ تی بانک بۆ فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێ‌ دەردەكات
دواتر ئاڕ تی بانک بۆ فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێ‌ دەردەكات
ەیوەندیدار