ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەدر سێ ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە

خەڵک-

موقتەدا سەدر لە بارەی دۆخی سیاسیی ئێستا و داھاتووی عیراق سێ ڕاسپاردەی بڵاوکردەوە دەڵێت، لەگەڵ ئێران و ئەمریکا مەکەونە ھاوپەیمانییەوە.

موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر لە تویتەری خۆی سێ ڕاسپاردەی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت، “لەبەر خۆشەویستیی عیراق داوای جێبەجێ کردنی ئەم خاڵانە لە خۆم و ئێوەش دەکەم:

یەکەم: وتووێژی خۆتا لەبارەی ھاوپیەمانی بەستن لەگەڵ ئەمریکا و دەوڵەتانی ناوچەکە کۆتایی پێبھێنن، ئەمە کاری ئێمەی عیراقییە نەک ئەوان.

دووەم: داوا لە ھەموو لایەک دەکەم، نەکەونە سەنگەر گرتن لە یەک و دروستکردنی ھاوپەیمانیی لەسەر بنیادی تائیفی و نەتەوەیی، من ھەموو سەنگەر لەیەک گرتنێکی شیعی و سوننی و کوردی ڕەتدەکەمەوە، ئامادەی پێکھێنانی ھاوپەیمانییەکیشم کە حزبایەتی و مەزھەبگەرایی و نەتەوایەتیی تێپەڕێنێت.

سێیەم: خەڵک بەدەست گەرما و بێ کارەبایی و بێ ئاوییەوە دەناڵێنێت، ئەگەر حکومەت توانای دابینکردنی ئەمانەی نییە، داوای ھاوکاریی لە وڵاتانی دراوسێ بکات قەیرانەکانی کەمئاوی و بێ کارەبایی و دۆخی خراپی تەندروستی و پەروەردەی لەگەڵ چارەسەر بکات، نەک ئەوەی داوای ھاوکاریی لێبکات بۆ پێکھێنانی حکومەت.

لە کۆتاییدا دەڵێت: من لای خۆمەوە پشتیوانیی و ھاوسۆزی خۆم بۆ خەڵک دەردەبڕم و داوای بڕینی تەواوی ئەو کارەبا بەردەوامە دەکەم، کە لە ژێر ڕووناکی و فێنکاییەکەیدا گەندەڵەکان دەحەوێنەوە.

عێراق

دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە

خەڵک-

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عیراق ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو رۆژی داھاتوو بەشێک لە وەزارەتە ماوەکانی کابینەی حکومەت یەکلا دەکرێنەوە، زۆرترین کێشەش لەسەر دوو وەزارەتی ناوخۆی و بەرگرییە.

عەلا ئەلروبەیعی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سائیرون ڕایگەیاند: “حزبە سیاسییەکان وەک جاران ناتوانن قسەی خۆیان بەسەر حکومەتدا بسەپێنن، لە دوو رۆژی داھاتووش بەشێک لە وەزارەتە ماوەکان یەکلا دەکرێنەوە، لە نێویاندا وەزارەتی ناوخۆ.”

ئەوەشی ڕاگەیاندووە: دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی زۆرترین کێشەیان لەسەر بووە تا ئێستا، بەڵام کێشەکە بەرەو لێکتێگەشتن و چارەسەرکردن دەڕوات.

لە دانیشتنی تایبەت بە متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێی عیراق، ئەحمەد جەربا کاندیدی وەزارەتی بەرگریی و فالح فەیاز کاندیدی وەزارەتی ناوخۆی لە پەرلەمان ڕەتکرانەوە، یەکەمیان بەھۆی بوونی ناوی لە لیستی یاسای لێپرسینەوە و دادوەریی ڕەتکرایەوە و دووەمیشیان بەھۆی پێگەی باڵای لەنێو دەزگای حەشدی شەعبی لە لایەن ڕەوتی سەدرەوە ڕەتکرایەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕەتیدەکاتەوە ھیچ فرۆکەیەکی تێکشکابێت

خەڵک-

ھێڵی ئاسمانیی عیراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەو ھەواڵەی ڕەتکردەوە کە باس لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەیەکی نەفەربەری عیراقی دەکەن لە نزیک شاری کوت.

ئەمڕۆ بەشێک لە میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکەیەکی تایبەتی سەر بە ھێڵی ئاسمانیی عیراق، لە سەر شارۆچکەی بەنی سەعد لە نزیک شاری کوت کەوتۆتە خوارەوە. بەڵام ئاماژەیان بە ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکە نەکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆش کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی عیراق ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئەو ھەواڵە ڕەتدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات: تەنھا ھەڵی گواستنەوەی ئاسمانیی بەغداد-بەسرە بەسەر ئەو ناوچەیە تێپەڕ دەبێت، ھیچ ڕووداوێک تۆمار نەکراوە.

ھێڵی ئاسمانیی عیراق یەکێکە لە کۆنترین ھێڵە ئاسمانییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٩٤٦/١/٢٨ یەکەمین فڕینی خۆی ئەنجامداوە، لەسەرتای دامەزراندنیشییەوە ھیچ ڕووداوێکی تێکشکانی فرۆکەی تیا تۆمار نەکراوە و لە ئێستادا ٣٢ فرۆکەی لە کاردایە، بۆ فراوانکردنی کارەکانی بە نیازە لە چەند ساڵی داھاتوو ٧٧ فرۆکەی دیکە بکڕێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە ریازی پایتەختی سعودیەوە گەیشتەوە بەغدای پایتەختى عيراق.

بەپێی بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) “كەمێك لەمەوبەر و لە دوای سەردانەكەی بۆ ئێران و سعودیە، بەرهەم ساڵح گەیشتەوە بەغدای پایتەخت”.

ئاماژە بەوەشكراوە، “ئەم سەردانەی سەرۆك كۆماری عیراق لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ‌ و كاری پێكەوەیی و پتەوكردنی پەیوەندی برایانە و دۆستانە و هەماهەنگی بووە لەگەڵ هەموان، بە جۆرێك كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان عیراق و وڵاتانی براو و دۆست بكات و ببێتە مایەی هەلی بنیاتنان و پێشكەوتن لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە”.

بەرهەم ساڵح، لەماوەیەكی كورتدا گەشتێكی ئیقلیمی ئەنجامدا و لەو گەشتەشدا ژمارەیەك لە وەزیرەكان و پارێزگاران و راوێژكاران و شارەزایان هاوڕێیەتییان كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین