شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا



شەپۆلێكی بارانی بەلێزمە و تەرزە لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای عێراقەوە هاتۆتە ناو وڵاتەوە و لافاو لە موسڵ دروست بووە و لە ئێستاشدا گەیشتۆتە ناو هەرێم و بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمشەو بڕێكی زۆر باران دەبارێت و ئەگەری ڕووداونی لافاو لە چەند ناوچەیەك هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەک لەسەر نەخشەکە دیارە بەدرێژای باشوری عێراق تا ناو تورکیا پشتێنەیەک لە ھەوری چڕ و ھەورە بروسکە دروستبووە و نزیک بۆتەوە لەسەرتاسەری ناوچەکانمان و ئیشەڵا بارانێکی باش ئەبارێت.

ڕاشیگەیاند، تا سبەی ئێوارە کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت، ھاوکات سبەی پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە جیاوازیەکی زۆر نزمدەبێتەوە بەڕێژەی ٦ تا ٨ پلەی سەدی و کەشێکی زستانە دەگەڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ نزیک نیوەی شەو لەم ماوەیەدا پێشبینی دەکرێت لەم ناوچانەدا بێت (سنووری ئیدارەی گەرمیان بەتایبەت ناوچەکانی خۆرھەڵات و باکوور، سنوری پارێزگای سلێمانی بەتایبەت ناوچەکانی باشوور و خۆرئاوای پارێزگاکە و ناوچەکانی سنووری قەزای دووکان و کۆیە و تەقتەق بەگشتی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین، لە سنوری پارێزگای ھەولێر ناوچەکانی خۆرھەڵات و باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگاکە تا سنوری قەزای شەقڵاوە و ئیدارەی سۆران).

ڕوونیشی كردەوە، ئەگەر ھەیە بارانی زۆر بەخوڕ و ھەورە تریشقەی بەھێز چالاک ببێت و لەناوچە نزمەکاندا ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، بۆیە باشترە لەو ماوەیەدا دوور بکەونەوە لەو ڕێگا و شوێنانەی، کە نزمایین و ئاوی باراناو پێیدا تێپەڕدەبێت یان ئاو تیایدا ئەوەستێتەوە.

ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی‌ كردە سەر ژنێك ‌و وێنەشی گرت دەستگیركرا
پێشت ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی‌ كردە سەر ژنێك ‌و وێنەشی گرت دەستگیركرا
كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت
دواتر كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت
ەیوەندیدار