ئەو تۆمەتبارەی دەستدرێژی‌ كردە سەر ژنێك ‌و وێنەشی گرت دەستگیركرا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە دەستدرێژی‌ كردۆتە سەر ژنێك ‌و دوای‌ وێنەگرتنی‌ هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەكانی‌ لێكردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای‌ تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەسەر تۆمەتبارێك، كە لەڕێی‌ تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە و بەناوی‌ كاری‌ خێرخوازییەوە پەیوەندی‌ لەگەڵ ژنان ‌و كچاندا دروستكردووە، دواتر یەكێك لەو ژنانەی‌ بێهۆش كردووەو دەستدرێژی‌ كردۆتە سەری و وێنەی‌ گرتوە و هەڕەشەی‌ بڵاوكردنەوەی‌ وێنەكانی‌ لێكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتبار دەستپێكرد، پاش وەرگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوەر، مەفرەزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ چوارچرا بەهاوكاری‌ بەشی‌ پۆلیسی‌ سەیدسادق توانیان تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە تۆمەتبار (د، ع، ح) لەدایكبووی‌ 1985 كە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەیە دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەكانی‌ 393 و 430 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

لا يتوفر وصف للصورة.

ئاڕ تی بانک بۆ فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێ‌ دەردەكات
پێشت ئاڕ تی بانک بۆ فرۆشتنی دۆلار بڕیاری نوێ‌ دەردەكات
شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
دواتر شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
پەیوەندیدار