كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

  • 2,725 بینین

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، بە فەرمانی قائیمقام بڕیاردرا بە گۆڕێنی كاتژمێرەكانی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان، بەیانیان لە كاتژمێر ۷ بۆ ٨:٣٠ جگە لە ڕۆژە پشووە فەرمییەكان و نیوەڕوان لە كاتژمێر [ ۱۲ بۆ ۱ ]ی شەو دەبێت.

هاوكات لەكاتی دەستپێكی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، بە درێژایی ئەو مانگە لەكاتی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی لە پارشێوان بە یەك كاتژمێر پێشتر لە بانگی بەیانی و بە نیو كاتژمێر پاش بانگی بەیانی،كار بكرێت بە مۆلیدە ئەهلییەكان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە شاری سلێمانی خشتەی كاركردنی مۆلیدە ئەهلییەكان گۆڕا و بەهۆی پشووەكانەوە كاتی پێدانی مۆلیدە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆوە دەستپێدەكات.

شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
پێشتر شەپۆلی بارانی بەلێزمە دەگاتە هەرێم و زەنگی لافاو لێدرا
پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
دواتر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا
پەیوەندیدار