پڕۆژە یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بە فەرمی ڕەوانەی پەرلەمان كرا



دوای پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە وەك 19هەمین پارێزگای عێراق لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، بە فەرمی پڕۆژەكە ڕەوانەی پەرلەمان كرا بۆ پەسەند كردنی.

د. ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژە یاسای (هێنانەكایەی پارێزگای هەڵەبجە لە كۆماری عێراق) كە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ژمارە ٢٣١٣١ لە كۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە ١١ لە ڕۆژی ١٣-٣-٢٠٢٣ پەسەندكرا، ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق كرا بە نووسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٢٤٩٧ لە ١٤-٣-٢٠٢٣.

دەشڵێت: “لێرە بەدواوە هیمەت و هەوڵی دڵسۆزانی هەڵەبجەی دەوێت لە خوشك و برایانمان لە فراكسیۆنە كوردستانیەكان لە پەرلەمانی عێراق و سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش زوو بیخاتە كارنامەی كۆبوونەوەی داهاتوو”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “لیژنەی یاسایی و لیژنەی هەرێم و پارێزگاكانیش لە پەرلەمان زوو ڕاپۆرتی لەسەر بكەن، بەردەوامین لە پەیوەندی لەگەل ئەم جوامێرانە “.

كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت
پێشت كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان گۆڕانكاری بەسەردا دێت
سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
دواتر سودانی لەسەر مەزاری مام جەلال چی نووسی؟
ەیوەندیدار