سودانی گەیشتە هەولێر



سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆكوەزیرانی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، 14\3\2023 محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی عێراق كرا.

بەپێی زانیارییەكان بڕیارە سودانی لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاستی پەیوەندییەكانیان تەوەری كۆبوونەوەكان دەبێت.

بڕیارە سەرۆكوەزیرانی عێرا سەردانی پارێزگای سلێمانیش بكات.

May be an image of ‎3 people, people standing, people sitting, suit and ‎text that says "‎ه الله‎"‎‎

“بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر بێت”
پێشت “بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر بێت”
گەنجێك 400 كیلۆمەتر بۆ خوێندنی سورەتی فاتیحە بەپێ دەبڕێت
دواتر گەنجێك 400 كیلۆمەتر بۆ خوێندنی سورەتی فاتیحە بەپێ دەبڕێت
ەیوەندیدار