“بڕیاری بەپارێزگابوونی هەڵەبجە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر بێت”



 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دەڵێـت :ئەو بڕیارەی گوایە هەڵەبجە بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق ناسێندراوە لەلایەن حكومەتی بەغداوە ڕەنگە گەڕانەوە بۆ خاڵی سفربێت”.

كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت “ڕەنگــە بڕیــارەكەی شیــاع ســودانی لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەوە گەڕانەوە بێت بۆ خاڵی سفر، ئەگەر تەنها ئەو بڕیارە بێت كە لە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردووەتەوە كە ( ڕەزامەندی لەسەر یاسای پێكهێنانی پارێزگای هەڵەبجە درا و ئیحالە بكرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) یان بە بۆچوونی بەندە ( نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە داڕشتنی هەواڵەكە هەڵەی كردووە) ئەگەر نا ئەوا گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر”.

ڕوونیشیكردەوە ” ڕۆژی ٣١/١٢/٢٠١٣ بەبڕیاری ژمارە ٥٦٨ لە ٣١/١٢/٢٠١٣ پەسەندی پڕۆژە یاسای پێكهێنانی پارێزگای هەڵەبجەی كراوە و ئیحالەی كراوە لە ٤/١/٢٠١٤ بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە بڕیاری ژمارە ٣١ لە ١٦/٣/٢٠٢١ حكومەتی عێراقی پەیوەست كرد كە ڕێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تەواو بكات”.

ئاشكراشیكرد “هەروەها حكومەتی عێراق وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ڕاسپارد ڕاپۆرت لەسەر بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە ئامادە بكات. وەزارەتی پلاندانان لە ٢٣/٩/٢٠٢١ سەردانی هەڵەبجەیان كرد و چوار ڕۆژ مانەوە و راپۆرتەكەیان ئامادە كرد تا هەڵەبجە پێویستە بكرێتە پارێزگا”.

دەشڵێت “ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند جارێك بە پاساوی بڕیاری ژمارە ٣٤ ساڵی ٢٠٢٠ تایبەت بە سەرژمێری گشتی ڕێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی ڕاگرت و لە ٦/٤/٢٠٢٢ بەنوسراو وەزارەتی پلاندانانی عێراقی ئاگاداركردووە كە جارێ ڕاوەستن لە ڕێكارەكان. ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ٢٥/١/٢٠٢٣ داوای لە وەزارەتی پلاندانانی عێراق كردووە مەلەفی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بنێرێت بۆ ئەنجومەنی وەزیران. وەزارەتی پلاندانان لە ٩/٢/٢٠٢٣ ڕاپۆرتەكەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە و كۆدی ژمارە ١٦ بە هەڵەبجە داوە و نەخشەی هەڵەبجەی لەسەر نەخشەی عێراق دیاری كردووە و داوای دەرچواندنی فەرمانی دیوانی بۆ ڕاگەیاندنی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە كردووە” .

وتیشی “كەواتە دەبوو فەرمانی دیوانی دەربچوایە بۆ ڕاگەیاندنی بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە نەك پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای پێكهێنانی پارێزگای هەڵەبجە ، یان بە بۆچوونی بەندە ( نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە داڕشتنی هەواڵەكە هەڵەی كردووە.) تایبەت بە یەكلاكردنەوەی ئەم بابەتە و بەپێی دۆكۆمێنتە بەردەستەكان (پێویستە نوێنەرانی كورد لە عێراق داوای ئەو فەرمانی دیوانی بكەن بۆ ڕاگەیاندنی) ئەگینا گەڕانەوەیە بۆ نۆ ساڵ لەمەوپێش”.

 

ئەمریكا، ئەوەی منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت
پێشت ئەمریكا، ئەوەی منداڵ لەبارببات لەسێدارە دەدرێت
سودانی گەیشتە هەولێر
دواتر سودانی گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار