لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی دوو ڕوونكردنەوە درا



 

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی خشتەی دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوە دەدات و جەخت دەكاتەوە، مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دەدرێ و دوا نەخراوە.

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بە ماڵپەڕی (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین گوایە خشتەی مووچەی سبەی چوارشەممە 15/3/2023، گۆڕانكاریی تێدا كرابێت.”

ئەوەشی خستەڕوو، سبەی مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی دامودەزگا نەوتییەكان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕەگەزنامە دابەش دەكرێ.

ڕوونیشی كردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە بۆیە مووچە دابەش نەكراوە، چونكە لە خشتەی مووچەدا ئەمڕۆ هیچ شوێنێك ناوی نەبووە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو 7/3/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 2ی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە.

هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چین؟
پێشت هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ چین؟
كورتهێنان لە مووچەی مانگی داهاتووی هەرێم درووست دەبێت
دواتر كورتهێنان لە مووچەی مانگی داهاتووی هەرێم درووست دەبێت
ەیوەندیدار