كورتهێنان لە مووچەی مانگی داهاتووی هەرێم درووست دەبێت



قەیرانی دارایی لە هەرێم و عێراق سەرهەڵدەداتەوە

مایەپووچبوونی بانكی سیلیكۆن ڤالی لە ئەمریكا مەترسی مایەپووچبوونی چەند بانكێكی دیكەشی دروستكردووە، بەوپێیەش مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانێك هەیە، كە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە وڵاتانی پشتبەستوو بە داهاتی نەوت دەگرێتەوە لەوانە عێراق و هەرێمی كوردستان.

جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە پەیامێكدا داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی كرد دڵنیابن پارەكانیان لە بانكی سیلیكۆن ڤالی وەردەگرنەوە و بەرپرسانیش سزا دەدرێن.

راشیگەیاند پێویستە هاووڵاتیان متمانەیان بە بانكەكان هەبێت و داواشی لە كۆنگرێس كرد یاسای دیكە تایبەت بە سیستمی بانكی دەربكەن.

ئەو ڕەوشەی لە ئەمریكا هاتووەتەپێشەوە، مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانێكی دارایی جیهانی دروستكردووە، بەجۆرێك بەهای نەوت دابەزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی مایەپووچبوونی بانكی سیلیكۆن ڤالی و تێكچوونی سەقامگیری پشكەكان و مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی دارایی، نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی برێنت بۆ یەك بەرمیل 78 سەنت  دابەزی و بوو بە 79.99 دۆلار، نەوتی تێكساس 79 سەنت دابەزی و بۆ 74.02 دۆلار دابەزی.

دابەزینی نرخی نەوت قەیرانی دارایی بۆ ئەو وڵاتانە دروست دەكات كە داهاتی سەرەكییان نەوتە وەك عێراق و هەرێمی كوردستان، ئەوەی قەیرانەكەی هەرێمیش سەختتر دەكات وەك ساڵانی ڕابردوو نەبوونی هیچ یەدەگێكی پارەیە لە هەرێم.

بەپێی زانیارییەكان بۆ مانگی داهاتوو داهاتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوت دادەبەزێت و بۆ مووچە كورتهێنان دروست دەبێت، ئەوەش گرفتێكی دیكە بۆ مووچە دروست دەكات.

بەپێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەكان ئێستا هەناردەی نەوتی هەرێم كەمتر لە 400 هەزار بەرمیلە و مانگانە 12 ملیۆن بەرمیل نەوت دەفرۆشێت و كۆی داهاتەكەی 700 ملیۆن دۆلارە، لەو بڕە 300 ملیۆن دۆلاری بۆ دەگەڕێتەوە، بەواتای 400 ملیار دینار، بەوپێیەش كورتهێنانی زۆر لە مووچە دروست دەبێت، پێویستی بە 500 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ هەیە، كە داهاتی ناوخۆش كێشەی هەیە.

 

 

لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی دوو ڕوونكردنەوە درا
پێشت لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی مووچەی مانگی دوو ڕوونكردنەوە درا
چالاكوانانی هەڵەبجە چۆن ئازاد كران؟
دواتر چالاكوانانی هەڵەبجە چۆن ئازاد كران؟
ەیوەندیدار