ئاگاداربن لە دوو حاڵەتدا نابێت ماست بخورێت



ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی كە پزیشكە پسپۆڕەكان كۆكن لە سەر سوودە تەندروستییەكانی، بەیەكێك لەباشترین خواردنەكان دادەنرێت بە تایبەت لە ژەمی بەیانی و ئێوارە، پسپۆڕێكی زانستی خۆراكیش دەڵێت،”بەگشتی ماست بەسوودە تەنها لەد وو حاڵەتدا نەبێت ، كە نابێت بخورێت “.

د.كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە ماست سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە لە كاتی بەڕۆژبوون دا.

گرنگترین سوودە تەندروستیەكانی ماست :
سەرچاوەیەكی باشە بۆ پڕۆتین ؛ هەستی برسیەتی كەم دەكاتەوە لە كاتی بەڕۆژبوون دا ۰
بڕێكی باش لە ڤیتامینەكانی تێدایە وەك ڤیتامین ( B ) و ( D ) لەگەڵ كانزاكانی وەك كالسێوم و پۆتاسێوم و مەگنسێوم ۰
-دەوڵەمەندە بە ماددەی پڕۆباتیكەكان ؛ كە بریتی یە بەكتریا سوودبەخشەكان بە لەش كە كاری كۆئەندمی هەرس ڕێك دەخات و پاش سك چوون یان وەرگرتنی ئەنتی باێوتیكەكان -ژمارەی بەكتریا سوودبەخشەكان كەم دەكات و لە ناو دەچن ۰
-بۆ خۆپاراستن لە نەرم بوونەوەی ئێسك و كلۆربوونی ددان ۰
-كەمكردنەوەی ئەەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن ۰
-ماستی بێ چەوری یارمەتی دابەزینی كۆلیستڕۆڵی خراپ و فشاری خوێن دەدات
-ماستی بێ چەوری ڕێگری دەكات لە زیاد بوونی كێش و قەڵەوی ورگ و یارمەتی دابەزینی كێش دەدات ۰
-بەهێز كردنی كۆئەندامی بەرگری لەش لەگەڵ ئاسانكردنی هەڵمژینی هەندێك ڤیتامین و كانزاكان لە ڕیخۆڵەدا ۰
-ماستی بێ چەوری خۆراكێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی حەساسیەتیان بە شیر هەیە یان ئەو كەسانەی تەهیجی كۆڵۆنیان هەیە ۰
-یەكێكە لە باشترین خواردنەكان بۆ ئەو ئافرەتی بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت ۰
-یارمەتی ڕێك كردنەوەی خەو ئەدات ۰
-یارمەتی چاك بوونەوەی قورحە و هەوكردنی گەددە و دوانزەگرێ ئەدات بە مەرجێك ماستەكە لە شیری بێ چەوری یان كەم چەوری بێت ۰
زیانەكانی ماست :
بە شێوەیەكی گشتی ماست زیانی نیە بۆ مرۆڤ تەنها لەم حاڵەتانەدا نەبێت:
حەساسەیت بە لاكتۆز:
لە كاتی نەبوونی ئەنزیمی لاكتەیز نابێت بخورێت۰
حەساسەیت بە شیر:
نابێت بخورێت و دەتوانرێت ماستی دروستكراو لە شیری سۆیا یان گوێزی هیندی بخورێت ۰

هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە
پێشت هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی چاڤی لەگەڵ بەرشەلۆنە
بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
دواتر بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات
ەیوەندیدار