بارانی بەلێزمە دەستپێدەكات


 

عەلی جابری كەشناسی عیراقی پێشبینی هاتنەبەری نزمە پاڵەستۆیەكی باراناوی دەكات لەماوەی چەند كاتژمێری داهاتوو.

جابری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”شارە جیاجیاكانی عیراق دەكەونە ژێر كاریگەریی ئەو نزمە پاڵەستۆ باراناوییە كە كاریگەریی زۆر دەبێت و لە كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی سبەینێ‌ سێ‌ شەممەوە دەستپێدەكات، بارانبارین مامناوەند و بەخوڕ دەبێت لە هەندێك كاتدا و هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقییە”نزمە پاڵەپەستۆ باراناوییەكە تا ئێوارەی چوار شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش یارمەتی عیراق دەدات وشكەساڵی تێبپەڕێنێت، بەو پێیەی بارانی چاوەڕوانكراو لە زۆربەی شارەكانی عیراقدا بەلێزمە دەبێت”.

پێشتر دەزگای كەناسی و بومەلەرزەزانی عیراق پێشبینی كردبوو نمە باران ببارێت و پلەكانی گەرماش لە ناوەڕاست و باشووری وڵاتدا ڕوو لە بەرزبوونەوە بكەن.

دەزگاكە ئاماژەی بە بارانی مامناوەند و بەلێزمە كردبوو لە چوار شەممەی داهاتوو كە هەندێك جار هەورە بروسكەی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هەلی بارینی تەرزە و دابەزینی پلەكانی گەرما.

 

ئاگاداربن لە دوو حاڵەتدا نابێت ماست بخورێت
پێشت ئاگاداربن لە دوو حاڵەتدا نابێت ماست بخورێت
مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
دواتر مووچەی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەكرێت
پەیوەندیدار