سودانی سبەینێ‌ دێتە سلێمانی



 

وا بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی شاری هەولێر و دواتر بۆ بەشداریی لە دیداری سلێمانی بێتە شاری سلێمانی.

بەپێی راگەیەنراوی دیداری سێمانی”محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەمەبەستی بەشداریكردنی لە دیداری سلێمانی، سەردانی شاری سلێمانی دەكات، بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە سبەینێ سودانی سەرەتا سەردانی شاری هەولێر بكات و دواتر سەردانی سلێمانی بكات”.

لە پاش وەرگرتنی پۆسی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمە یەكەم جار دەبێت كە سودانی سەردانی هەرێمی كوردستان بكات.

دیداری سلێمانی، دیدارێكی ساڵانەیە و لەلایەن زانكۆی ئەمەریكی لە عێراق – سلێمانی ساز دەكرێت، دیداری ئەمساڵیش بە دروشمی “پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەكە لەنێوەندی ئاڵەنگارییە جیهانییە نوێیەكان)، لەرۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە (١٥ ، ١٦) ئەم مانگە، لە زانكۆی ئەمریكی لە شاری سلێمانی سازدەكرێت.

مونا قەهوەچی: پێكهاتەكان فرەبازنەیی لە هەڵبژاردندا ڕەتدەكەنەوە
پێشت مونا قەهوەچی: پێكهاتەكان فرەبازنەیی لە هەڵبژاردندا ڕەتدەكەنەوە
“نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكییەكەم خۆشە”
دواتر “نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكییەكەم خۆشە”
ەیوەندیدار