مونا قەهوەچی: پێكهاتەكان فرەبازنەیی لە هەڵبژاردندا ڕەتدەكەنەوە



مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێكهاتەكان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان، فرەبازنەیی هەڵبژاردنیان بۆ كورسی پێكهاتەكان رەتكردەوە و داوایانكرد بە یەك بازنە بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بكەن.

ئەمڕۆ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەگەڵ نوێنەری پێكهاتەكانی هەرێم كۆبوەوە، بەمەبەستی وەرگرتنی دوایین بۆچونیان لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و جێكردنەوەی داواكارییەكانیان لە یاسای هەڵبژاردنەكان.
دوای كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكە مونا قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بە ڕۆژنامەوانانی ڕایگەیاند:”پێكهاتەكان فرەبازنەیی بۆ هەڵبژاردنی 11 كورسییەكەی پێكهاتەكان ڕەتدەكەنەوە و داوا دەكەن بۆ پێكهاتەكان هەرێمی كوردستان یەك بازنەی هەڵبژاردن بێت”.

بە وتەی قەهوەچی:”وەك نوێنەری پێكهاتەكان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان، پشتیوانی لەو داواكارییەی پێكهاتەكان دەكەن و داواش لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان دەكەن ئەو داوایەی پێكهاتەكان بەهەند وەربگرن و لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەماندا جێگەی بكرێتەوە”.

خێڵێک ٦٠ هەزار ساڵە لە جیهان دابڕاون
پێشت خێڵێک ٦٠ هەزار ساڵە لە جیهان دابڕاون
سودانی سبەینێ‌ دێتە سلێمانی
دواتر سودانی سبەینێ‌ دێتە سلێمانی
ەیوەندیدار