“نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكییەكەم خۆشە”


ئەندامێكی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، دوای ڕەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمان گەڕایەەوە سەر پیشەی پزیشكییەكەی و دەڵێت: “دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكی خۆشە و ئەمڕۆ مووچەم وەرگرت”.

شایان عەسكەری، ئەندامی دەستلەكاركێشاوەی پەرلەمانی كوردستان لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، زۆر سوپاس بۆ خوا گیان، ئەمڕۆ مووچەی پیشەی پزشكی، نیوەی مانگی یەك و تەواوی مانگی دووم وەرگرت.

ڕاشیگەیاندووە، دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان لە ٢٠٢٢/١٠/٩ ،پێشنیازە یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی پەسند كرد، لە ھەمان ڕۆژدا یاداشتی دەست لە كاركێشانەوەم لە پەرلەمانتاری ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد، لەبەرئەوەی ڕەزامەند نەبووم بە دواخستنی ناھەقی ھەڵبژاردن و بە نایاسایی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان، پێم وایە ئەوە ستەمە لە میللەت دەكرێت، بۆم قبوڵ نەكرا بەشداربم لەو ستەمە، ئەوە بوو لە ٢٠٢٢/١١/١٦ دەست لەكاركێشانەوەكەم پەسند كرا.

دەشڵێت: “خانەنشینی پەرلەمانتاریم ڕەت كردۆتەوە و داوام كرد بگەڕێمەوە سەر پیشەی پزیشكیم بە مووچەی پزیشكی، ئەوە بوو لە ٢٠٢٣/١/١٧ دەست بەكاربوومەوە وەكو پزیشكی پسپۆری نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

ئەو پزیشكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ٢٠٢٢/١١/١٦ بۆ ٢٠٢٣/١/١٧ بۆشایی كار و مووچەم بۆ دروست بوو، واتا بۆ ماوەی دوو مانگ ھیچ كارێكم نەبوو و مووچەشم نەبوو بە ھۆی مامەڵە زۆر و ڕۆتینە زۆرەكانی دەست لەكار ھەڵگرتنی پەرلەمانتاری و دەست بەكاربوونەوەی پیشەی پزیشكی، كە لە مانگی یەك دەست بەكار بووم لەوكاتەوە مووچەم بۆ خەرج كراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ئێستادا لە دەرەوەی شاری ھەولێریان داناوم لە نەخۆشخانەی ئاشتی لە شارۆچكەی سۆران و ھیچ دەوامێكم لەناو شاری ھەولێر نیە.

سودانی سبەینێ‌ دێتە سلێمانی
پێشت سودانی سبەینێ‌ دێتە سلێمانی
بەڤیدیۆ، پۆلیسی سلیمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات دزی لە 58 دوكان كردووە
دواتر بەڤیدیۆ، پۆلیسی سلیمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات دزی لە 58 دوكان كردووە
پەیوەندیدار