بەڤیدیۆ، پۆلیسی سلیمانی تۆمەتبارێك دەستگیردەكات دزی لە 58 دوكان كردووە



پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی كەسێك ڕادەگەیەنێت كە 58 دوكانی لە شاری سلێمانی بڕیوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانییەوە بڵاوكرایەوە”لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە دزی لە 58 دوكان لە شاری سلێمانی كردبوو”.

هەر لە ڕیگەیەندراوەكەدلا هاتووە”دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە لەدوكانەكانیان دزییان لێكراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدوادا چوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەكاتی دزیكردندا دەستگیربكرێت كە دزی لە 58 دوكان كردووە لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی”.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت”لە ئێستادا تۆمەتبار ( ع،أ،س لەدایكبووی 1987 ) بەناسنامە كورد و دانیشتوی قەزای كەلار، بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكانیدا”.

“نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكییەكەم خۆشە”
پێشت “نازانم بۆچی ھێندە دڵم بە مووچەی پیشەی پزیشكییەكەم خۆشە”
مەلا یاسین پرسە نامەیەك ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
دواتر مەلا یاسین پرسە نامەیەك ئاڕاستەی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دەكات
ەیوەندیدار