ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت



وەزارەتی ژینگەی عێراق ئاشکرای کرد، عێراق ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک بەفیڕۆ دەدات، کە شارەزایان، قەبارەی ئەم بەفیڕۆدانەیان بە ٨ ملیۆن دۆلار مەزەندە کردووە.

 

عێراق لەنێو ئەو وڵاتانەدا پۆلێن کراوە کە زۆرترین خۆراک بەفیڕۆ دەدەن، ئەمەش پەیوەندی بە سروشتی داب و نەریتی کۆمەڵایەتییەوە هەیە، بەو پێیەی پاشماوەکان نزیکەی ٪٤٣ی کۆی پاشماوەکانی وڵات پێکدەهێنن، بەجۆرێک بڕی پاشماوەکان لە سەرتاسەری عێراق دا، دەگاتە ٢٠ هەزار تەن لە ڕۆژێکدا.

 

وەزارەتی ژینگەی عێراق، هۆکارەکانی زیادبوونی بەهەدەردان دەگەڕێنێتەوە بۆ سروشتی تاکی عێراقی، کە خواردن بە قاپ و پیخۆری زۆر گەورە پێشکەش دەکرێت، بە جۆرێک بڕیخۆراک لە پێویستی زیاترە، دواتر باقی خواردنەکە بەبێ هیچ سوودێک فڕێ دەدرێت .

شارەزایان هۆشداری دەدەن لە کاردانەوەی گەورەی ئابووری لەسەر عێراق بەهۆی بڕی زۆری خۆراکی بەفیڕۆچوو، چوونکە چێشتلێنان زیاترە لەوەی خێزان پێویستی پێیەتی بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕۆژانە بەتایبەت ئەگەر میوان هەبێت برەکە چەند هێندە دەبێت.

 

لەبەر ڕۆشنایی قەیرانی گرانبوونی نرخی خۆراک لەسەر ئاستی جیهان، شارەزایان دەلێن؛ “ئەگەر ئەو بڕە خۆراکەی ڕۆژانە لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت (٢٠ هەزار تۆن) بە بەهای دانەوێڵە حیساب بکرایە، کە نرخی یەک تۆن لەو بڕە دەگاتە ٤٠٠ دۆلار، واتە عێراق زیاتر لە ٨ ملیۆن دۆلار لە ڕۆژێکدا زیانی پێدەگات، جگە لە زیانەکانی تر.

 

ئەم نەریتی بەهەدەردانە لە عێراقدا، پێویستی بە بەرزکردنەوەی ئاستی کلتوری کۆمەڵایەتی و جێگیرکردنی ژەمەکانی خۆراکە لە پرۆگرامەکانی قوتابخانەکاندا، بە ئامانجی بەردەوامکردنی ژیان و پاراستنی مافی نەوەکانی داهاتوو لە ڕووی دابینی ئاسایشی خۆراک.

 

جیا لە تاکەکانی خۆی، عێراق ساڵانە لەبۆنە ئاینییەکاندا ملیۆنان سەردانیکەریش بەشدارن لە بەفیڕۆدانی تۆنێک پاشماوەی خۆراکی زیادە، کە ئەویش فڕێدەدرێتە نێو زبڵ و خاشاکەوە.

 

ڤالانتاینی 2046 كارەساتبار دەبێت
پێشت ڤالانتاینی 2046 كارەساتبار دەبێت
هەژماری بانكی هەدەپە كرایەوە
دواتر هەژماری بانكی هەدەپە كرایەوە
پەیوەندیدار