ناوەندی فەلەکناسی جیهانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد



ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ساڵی ٢٠٢٣ی دیاری کرد و ئاماژە بە وادەی دەستپێکردنی مانگی شەعبان لە ٢١ی شوبات لە هەندێک وڵات دەکات، لە کاتێکدا وڵاتانی دیکە لە ٢٢ی شوبات چوونەتە مانگی شەعبانەوە.

ناوەندی فەلەکناسی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەندێک وڵات لە ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی شوباتەوە مانگی شەعبانیان دەستپێکردووە و ئەو وڵاتانەش لە ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی ئازار بەدواداچوون بۆ هیلالی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەکەن، لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی دیکە لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی شوبات یەكەم ڕۆژی مانگی شەعبان بووە وەك (ئەندەنوسیا، مالیزیا، برۆنێی و هیندستان، بەنگلادیش، پاکستان، ئێران، عومان، ئوردن، جەزائیر، مەغریب و مۆریتانیا).

ڕاشیگەیاندووە، ئەو وڵاتانە لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی ئازار لێکۆڵینەوە لە هیلالی ڕەمەزان دەکەن، کە هاوتایە لەگەڵ 29ی مانگی شەعبان.

ئاشكراشی كردووە، سەبارەت بەو وڵاتانەی 21ی شوبات بووە بە مانگی شەعبان و لە ڕۆژی سێ شەممە ٢١ی ئازار چاودێری بینینی هیلالی مانگ دەکەن، بینینی لەو ڕۆژەدا مەحاڵە، چونکە مانگ پێش خۆرئاوا دەبێت، هەر بۆیەش لەو وڵاتانە مانگی شەعبان 30 ڕۆژە، بەجۆرێک کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ئازار دەبێتە سەرەتای مانگی ڕەمەزان.

ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەکناسی ڕوونیشی كردۆتەوە، بۆ ئەو وڵاتانەی لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٢ی ئازار بەدواداچوون بۆ هیلال دەکەن، بینینی هیلال لەو ڕۆژەدا ئەگەری هەیە بە بەکارهێنانی تەلەسکۆپ لە ڕۆژهەڵاتی جیهانەوە، لە کاتێکدا بە چاوی ڕووت بە زەحمەت لە ناوەڕاستی ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و باشووری ئەفریقا دەبینرێت، هەروەها لە ڕۆژئاوای ئاسیا و زۆربەی ئەفریقا و ئەوروپای ڕۆژئاوا و ئەمریکاوە بە چاو دەتوانرێت ببینرێت. بەم پێیە پێشبینی دەکرێت زۆرینەی ئەو وڵاتانە لەو ڕۆژەدا بینینی هیلال ڕابگەیەنن، بەجۆرێک کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٣ی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت.

بەپێی ڕۆژمێری كۆچی، كە سعودیە كاری پێ‌ دەكات، ڕۆژی پێنج شەممە 23ی ئازار یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی ئەمساڵە و هاوكات، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان پشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم و لیژنەكانی بینینی مانگ لە هەرێم دەبەستن.

ڕاشیگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی 29ی شەعبان (ڕۆژی سێ‌ شەممە 21ی ئازار) لیژنەكان لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان كۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن و ئەوكات بڕیار لە یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان دەدەن.

یانەی هەولێر ڕاهێنەری نوێی دیاریی كرد
پێشت یانەی هەولێر ڕاهێنەری نوێی دیاریی كرد
شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا
دواتر شاندەكەی هەرێم دەچێتەوە بۆ بەغدا
ەیوەندیدار