یانەی هەولێر ڕاهێنەری نوێی دیاریی كرد


یانەی وەرزشی هەولێر، عەباس عوبێدی وەك ڕاهێنەری نوێ‌ بۆ تیپی تۆپی پێی یانەكە دیاریی دەكات.


بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن یانەكەوە بڵاوكرایەوە”ئیدارەی یانەی هەولێر عەباس عوبێدی وەك ڕاهێنەر بۆ تیپی تۆپی پێ‌ دیاریی كرد و هەریەك لە حوسام فەوزی و عەبدولقادر حسێن و جەودەت سلێمانیش یاریدەدەری دەبن”.

لە دوای دۆڕاندنە قورسەكەی هەولێر بەرامبەر بە یانەی سەناعە لە شەشی شوباتی ڕابردوو، عوبێد لە سەركردایەتی تیپەكەدا جێگەی غازی فەهد دەگرێتەوە كە دەستی لەكاركێشایەوە.

یانەی هەولێر لەئێستادا بە 19 خاڵ لە پلەی شازدەی خولی نایابی عیراقدایە.

 

بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 883 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی لە هەفتەیەكدا زیاتر لە 883 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
ناوەندی فەلەکناسی جیهانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
دواتر ناوەندی فەلەکناسی جیهانی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزانی دیاریكرد
پەیوەندیدار