كۆمپانیای “میتا” تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت



كۆمپانیای “میتا” كۆمپانیای دایكی فەیسبوك ڕایدەگەیەنێت، كار بۆ دامەزراندنی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دەكات “بۆ بەشداریی نامەكان، لە پرۆژەیەكدا كە بە ڕكابەرێكی چاوەڕوانكراو بۆ تویتەر دادەنرێت.

گروپە ئەمریكاییەكە لە بەیاننامەیەكی كورتدا ڕایگەیاند”ئێمە تۆڕێكی كۆمەڵایەتی جیا و لامەركەزی دروست دەكەین بۆ تێكستەكان”.

لەو دەمەی ئیلۆن ماسكی ملیاردێر دەستی بەسەر تویتەردا گرت لە تشرینی یەكەمی ڕابردوو، تویتەر لەكاركەوتن و پرۆسەی دەركردنی كارمەندانی جیاجیای بەخۆوەبینی، زۆرێك لە كۆمپانیاكانی ڕيكلامكردنیش مامەڵەكردنیان لەگەڵدا ڕاگرت، بەو هۆیەی سەرپەرشتیارێك نییە بۆ ناوەڕۆكەكانى.

لەبەر ئەوەی تائێستا هیچ جێگرەوەیەكی سەرەكی بۆ تویتەر نییە، سەركردەكانی جیهان و سیاسەتمەداران و ناوداران و كۆمپانیاكان، ناچارن بەردەوامبن لەگەڵ تویتەر، بەو پێیەی ڕێگەچارەی ترییان لەبەردەستدا نییە.

لە دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتەكان لەلایەن ماڵپەڕەكانی “بلاتفۆرمەر” و “مانی كۆنترۆڵ”، “میتا” جەختی لە كاركردنی كۆمپانیاكە كردەوە لەسەر دروستكردنی تۆڕە كۆمەڵایەتییە نوێیەكە.

 

 

عێراق دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
پێشت عێراق دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار