شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەكەمی عێراق و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ڕێكخستنی یەكێتی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی كاركردن تێیدا بەردەوامە.

نوسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لەساڵیادی ڕاپەڕینی ٧ی ئازاردا کرایەوە دەنا پرۆژەکە بەردەوامی هەیە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەک ناگرێتەوە نوسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کەلەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

بەهەموو هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی رادەگەیەنین پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەوی کەلەسەر ئەرکی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جێبەجێ دەکرێت، و تەنیا وەک دیارییەک بۆ جەماوەر لەساڵیادی ڕاپەڕینی ٧ی ئازاردا کرایەوە دەنا پرۆژەکە بەردەوامی هەیە و چەند بەشێکی تریشی لەخۆگرتووە.

ئامانج لەپڕۆژەکە جوانترکردنی سیمای شار و دەروازەی شەقامێکی دێرینە، کەسەرباری نۆژەنکردنەوەی دەروازەکە و نەخشاندنی دیوارەکانی لەسەر دەستی چەند پیشەگەرێکی کارامە، کارکردن بەردەوام دەبێت تێیدا بەتایبەت لەبەشی لای راست و دیواری دوکانەکان و دیزاینی وێنەی هەر چوار ئەفسەرە شەهیدەکە و کاروباری تایبەت بە دانانی سیستمی رووناککردنەوە.

بە ڕێبواران و هەموو دڵسۆزانی شاری شاران رادەگەیەنین لەچەند رۆژی داهاتوشدا و وەک بەشێک لەپڕۆژەکە، وێنەی پێشەوا قازی محمد لێدەکرێتەوە و بەشێوازێکی جوانتر دیزاین دەکرێ و دادەنرێتەوە.

ماوەتەوە بڵێین، لەو گۆڕانکارییانەی لەگەڵ دیزاینە کۆنەکەدا یەک ناگرێتەوە نوسراوی (سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری)ی سەر دەروازەکەیە، کەلەم دیزاینە نوێیەدا دانانرێتەوە و بۆ ئەمەش لەکاتی خۆیدا روونکردنەوەی پێویستی لەبارەوە بڵاودەکەینەوە.
نوسینگەی تایبەتی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

 

كۆمپانیای “میتا” تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت
پێشت كۆمپانیای “میتا” تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت
یەكێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆدەبنەوە
دواتر یەكێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆدەبنەوە
ەیوەندیدار