عێراق دەرچووانی زانكۆكانی هەرێم دادەمەزرێنێت



ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، كە بڕیارە حكومەتی عێراق دەرچووانی پزیشكی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێت.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەدواداچوونیان بۆ دامەزراندنی دەرچووی دانەمەزراوی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان لەبەشە پزیشکی و تەندروستیەکان، کە دانیشتوی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن كردووە.

ڕاشیگەیاند، ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە ژمارەیان ١٦٨٣ كەسە بەوانەشی، کەبڕوانامەی خوێندنی باڵایان ھەیە، بەشێوەی ئەلکترۆنی تەنھا ٨٥٠ دەرچوویان ناویان گەڕاوەتەوە.

وتیشی، “ئەنجومەنی ڕاژەی فیدراڵی داواکەی بەھەند وەرگرتووە، کە سەرجەمی ئەو دەرچووە دانەمەزراوانە مافی خۆیانە دابمەزرێن و داوای بەپەلەی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە”.

جەختیشی كردەوە، داوای دامەزاندنی هەموويان ڕەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کراوە.

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ لە هەولێر نووسینگەی پێشووی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی سووتا
پێشت بەوێنە و ڤیدیۆ؛ لە هەولێر نووسینگەی پێشووی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی سووتا
كۆمپانیای “میتا” تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت
دواتر كۆمپانیای “میتا” تۆڕێكی كۆمەڵایەتی نوێ‌ دادەمەزرێنێت
ەیوەندیدار