ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركياى دیاریی كرد


 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیارێكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیای واژۆكرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی كە زابڕە لە 14ی ئایاری داهاتوو سازبكرێت.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند:” ئەمڕۆ بڕیارێكی سەرۆكایەتیم واژۆ كرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمان كە بڕیار بوو لە 18ی حوزەیراندا بەڕێوەبچێت، بەڵام لە 14ی ئایاردا ئەنجامبدرێت”.

سەرۆكی توركیا دەڵێت”دوو مانگی تر و لە ڕۆژی یەك شەممەدا هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆمار و پەرلەمانی توركیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی توركیا، لەبەرامبەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی كۆماری ئێستای وڵاتەكە و كاندیدی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا، كەمال كلیچدار ئۆغڵۆ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەبێت.

ئەوروپا، نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێشت ئەوروپا، نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
عیماد محەمەد: سەردەكەوین بۆ جامی جیهان
دواتر عیماد محەمەد: سەردەكەوین بۆ جامی جیهان
پەیوەندیدار