عیماد محەمەد: سەردەكەوین بۆ جامی جیهان



عیماد محەمەد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عیراق، متمانەی خۆی بە یاریزانەكانی دەردەبڕێت، هەرچەندە یاریی داهاتوویان بەرامبەر بە هەڵبژاردەی ئێران قورسە.

عیماد محەمەد لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی تایبەت بە یاریی هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر بە هەڵبژاردەی لاوانی تەمەن خوار 20 ساڵی ئێران لە چارەكی كۆتایی جامی ئاسیا كە ئێستا لە ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچێت، ڕایگەیاند:”سبەینێ‌ یاریی كۆتایی پێشوەختە، ئێمە قۆناغی یەكەممان تێپەڕاند و گەیشتینە قۆناغی دووەم كە قورسترینە، ئێمە ئامادەین بۆ یارییەكە”.

بە وتەی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی لاوانی عیراق:”زانیاریی تەواومان لەبارەی هەڵبژاردەی ئێرانەوەیە هەیە، من ڕێز لە تۆپی ئێرانی دەگرم و بەباشی یاریزانی ئێرانی دەناسم، هەرچەندە لە قۆناغی یەكەمدا بە ڕەوشێكی قورسدا تێپەڕبووین”.

عیماد محەمەد دەڵێت:”دەمانەوێت لەڕێی یارییەكەی ئێرانەوە بۆ جامی جیهان سەربكەوین، ئەو هەڵانەمان دەستنیشان كرد كە لە یارییەكانی پێشوودا ڕوویاندا”.

سبەینێ‌ شەممە لە چارەكی كۆتایی جامی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەكانی خوار تەمەن 20 ساڵان، هەڵبژاردەی عیراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە.

ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركياى دیاریی كرد
پێشت ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركياى دیاریی كرد
ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە
دواتر ئاستی ئاوی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان زیادیان كردووە
ەیوەندیدار