ئەوروپا، نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە



نرخی غاز لە ئەوروپا بە ڕێژەی 9% بەرزبۆوە و گەیشتە ئاستی 520 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجايەك.

ئەمڕۆ هەينى گرێبەستە دواخراوەكانی غاز بۆ مانگی نیسان بەڕێژەی 9.1% بەرزبۆوە و گەیشتە 521 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەك.


بەر لەوە گرێبەستى سوتەمەنی شین لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا بەڕێژەی 7.7% بەرزبۆوە و گەیشتە 515 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەك.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، نرخی غاز بۆ خوار ئاستی 450 دۆلار بۆ هەر هەزار مەتر سێجایەك دابەزی، ئەمەش یەكەم جار بوو لە 27ی تەمموزی 2021وە ئەو ئاستە نزمە تۆماربكات، لەكاتێكدا نرخەكەی لە كانوونی یەكەمی ڕابردوودا بەرزترین ئاستی تۆماركرد و گەیشتە 1700 دۆلار.

 

حكومەتی هەرێم لەبارەی ڕۆژانی پشووی نەورۆز ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
پێشت حكومەتی هەرێم لەبارەی ڕۆژانی پشووی نەورۆز ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە
ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركياى دیاریی كرد
دواتر ئەردۆغان هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی توركياى دیاریی كرد
ەیوەندیدار