حكومەتی هەرێم لەبارەی ڕۆژانی پشووی نەورۆز ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پشووی بەهارە لە 11ی ئادار دەست پێ دەكات تا 24ی ئادار، رۆژی شەممە 25ی ئادار، پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هەینی 10ی 3ی 2023 ڕۆژانی پشووی وەرزی بەهاری راگەیاند، كە پشووەكە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و لە 11ی ئادار دەست پێ دەكات تا 24ی ئادار، رۆژی شەممە 25ی ئادار، پڕۆسەی خوێندن دەست پێ دەكاتەوە.

هاوكات ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند “ئەمساڵ پشووی بەهارەی ناوەندەكانی خوێندن وەك خۆیەتی هیچ گۆڕانكارییەك رووی نەداوە.

پارێزگای هەولێر خاوەن ئۆتۆمۆبیلە كلاسیك و كۆنەكان ئاگاداردەكاتەوە
پێشت پارێزگای هەولێر خاوەن ئۆتۆمۆبیلە كلاسیك و كۆنەكان ئاگاداردەكاتەوە
ئەوروپا، نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دواتر ئەوروپا، نرخی غاز بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەندیدار