مەسك: سناپچات دەكڕم و فلتەرەكانی دەسڕمەوە



خەڵك-
ئیلۆن مەسك، گەورە ملیاردێری ئەمریكی و خاوەنی تویتەر، لە تویتێكدا ئاماژە بە ئەوە دەكات، بەنیازە لە داهاتوودا سناپچات بكڕێت و فلتەرەكان بسڕێتەوە.

ئیلۆن مەسك دەڵێت، پلانی داهاتووم ئەوەیە سناپچات بكڕم و سەرجەم فلتەرەكانی بسڕمەوە.

سناپچات بەرنامەیەكە بەكارهێنەرانی دەتوانن لە ڕێگەی نامەی وێنە و ڤیدیۆییەوە پەیوەندی بە یەكترەوە بكەن، ئەم بەرنامەیە لە ئەیلولی ٢٠١١ لەلایەن دوو كەسەوە دروستكرا و لە ٢٠١٥ گەیشتە لوتكە، بەجۆرێك ڕۆژانە دوو بلیۆن وێنە و ڤیدیۆ بەرزدەكرێتەوە.

ڕۆژی 25\4\2022 تویتەر ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر فرۆشتنی بە مەسك بەرامبەر 54.20 دۆلار بۆ هەر پشكێك، واتە بە زیادەی 38%ی نرخی پشكەكانی لە بازاڕدا بەر لە ڕاگەیاندنی نیازی مەسك بە كڕینی، دوای ئەوەش ئاشكراكرا كە خاوەن گەورەترین پشكەكانیەتی.

مەسك لە ڕاگەیەنراوی تایبەت بە كڕینی كۆمپانیاكەدا وتی، “ئازادی ڕادەربڕین بەردی بناغەی دیموكراسیەتیی كاریگەرە، تویتەریش گۆڕەپانێكی مەدەنی ژمارەییە كە تیایدا تاوتوێی كاروبارە زیندووەكانی ئایندەی مرۆڤایەتی دەكرێت”.

 

 

لە ئەرزەڕۆم بەفرێكی زۆر باری
پێشت لە ئەرزەڕۆم بەفرێكی زۆر باری
كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەیی بەڕێوەدەچێت
دواتر كۆبوونەوەی ساڵانەی كۆنگرەی نەتەوەیی بەڕێوەدەچێت