لە ئەرزەڕۆم بەفرێكی زۆر باری



خەڵك-

شەپۆلێكی بەفربارین ناو شاری ئەرزەڕۆم و بەرزاییەكانی دەوروبەری گرتەوە.

دوای ئەو بارانەی بەشێوەی پچڕ پچڕ دوێنێ ئەرزەڕۆمی گرتەوە لە شەودا، بەفربارین ڕووی لە شارەكە كرد.

بەهۆی بەفربارینەكەوە بەرزاییەكانی دەوروبەر و ژمارەیەك ناوچەی ناو شاری ئەرزەڕۆم بە بەفر سپی پۆش بوون.

لەگەڵ بارینی یەكەم بەفری ئەمساڵ لە شارەكە، ژمارەیەك لە هاووڵاتییان شەڕەبەفریان كرد و ژمارەیەكی دیكەیشیان سەر ئۆتۆمبێلەكانیان خاوێن كردەوە.

كەڵەكەبوونی بەفر لە ناوەندی خلیسكێنەی سەربەفری پالاندۆكەن، گەیشتە نزیكەی ١٥ سانتیمەتر.

تیمە پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ ڕاماڵینی بەفری سەرشەقامەكان.

ئایشەگوڵ ئاككوش نەهری كە یەكێكە لەوانەی چێژی لە بارینی بەفر وەرگرتووە دەڵێت: ئەمساڵ درەنگ بەفر لە ئەرزەڕۆم باریوە.

ئایشەگوڵ ئاككوش نەهری بە ئاماژەدان بەوەی كە هەرچەند بەفربارین هەلومەرجی ژیان سەختتریش بكات، بەڵام ئەوان زۆر بیری ئەو كەشەیان كردبوو، “بەفربارینمان قۆستەوە بۆ چێژوەرگرتن لەو چركەساتە تایبەتییانە”.

ژمارەیەك هاووڵاتیی دیكەیش كە چێژیان لە بارینی بەفر وەرگرت، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.

سەربازێكی توركیا كوژرا
پێشت سەربازێكی توركیا كوژرا
مەسك: سناپچات دەكڕم و فلتەرەكانی دەسڕمەوە
دواتر مەسك: سناپچات دەكڕم و فلتەرەكانی دەسڕمەوە